iqcars-logo
sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ ئۆتۆمبێلێکی نوێی لە ژێر ناوی EX90 کە تەواو کارەباییە، ڕادەگەیەنێت

بڵاوکراوەتەوە لە: 11/10/2022
هاوبەشیکردنی لە:

کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ ئۆتۆمبێلی  EX90 2024 ی نوێی خۆی ئاشکرا کرد کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری SUV ی کارەبایی سێ ڕیزی بەرزە، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی جیهان لە ستۆکهۆڵم، نمایشێکی بەرهەمە ئایندەییەکانی دەستپێکرد و بەڵێنیدا ساڵانە بەلایەنی کەم یەک ئۆتۆمبێلی کارەبایی نوێ نمایش بکات. ڤۆڵڤۆ بەڵێنی داوە تا سەرەتای ساڵی 2030 ببێتە براندێکی تەواو کارەبایی، ئۆتۆمبێلە کارەباییە بەرزەکەی ڤۆڵڤۆ پێشکەوتووترین ئۆتۆمبێل دەبێت تا ئێستا دروست کرابێت وابڕیاریشە لە کۆتایی ساڵی 2023 بێتە بازاڕەوە

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئۆتۆمبێلەکە

1-ئۆتۆمبێلەکە سیستەمی تەکنەلۆژیای LiDAR لەگەڵدایە بۆ دیاریکردنی و ناسینەوەی ئۆتۆمبێلەکانی تر لەسەر ڕێگاوبان و دابینکردنی توانایەکی لێخوڕینی ئۆتۆماتیکی ئاستی 3

2. دیزاینێکی نوێی مۆدێرن و سەرنجڕاکێشی هەیە

3- سیستەمی کارپێکردنی Android Automotive OS ی لەگەڵدایە کە کۆمپانیای گووگڵ دروستی دەکات.

4. سیستەمی دەنگی 25 بڵندگۆی Bowers & Wilkins لەگەڵ تەکنەلۆژیای Dolby Atmos surround، بۆ گەیشتن بە ئۆتۆمبێل لە دوورەوە لە ڕێگەی مۆبایلە زیرەکەکانەوە و یەکخستنی ئەندرۆید ئۆتۆ و ئەپڵ کارپلەی.

5- EX90 پاترییەکی 111 کیلۆوات کاتژمێری لەگەڵدایە کە دەبێت نزیکەی 482 کم مەودای کارەبایی دابین بکات. وە شەحنکردنەوەی خێرا دەبێتە هۆی ئەوەی پاترییەکە لە 10-80% بارگاوی بکرێتەوە لە ماوەی نزیکەی 30 خولەکدا.             

6- لە کاتی نمایشکردنیدا، EX90 تەنها بە بزوێنەرێکی دووانە بەردەست دەبێت، سیستەمی ئۆڵ ویل درایڤ کە پێکهاتووە لە ماتۆڕێکی کارەبایی لەسەر هەر ئەکسیلێک. پێکەوە هێزی 503 ئەسپ دەدەن، ڤۆڵڤۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە بژاردەی بەهێزتر بۆ EX90 پلانی بۆ دانراوە.

7- ڤۆڵڤۆ ڕایگەیاندووە نرخەکان لە خوار 80 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات