iqcars-logo
sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

ڕام بەم پیکاپە نوێیە ڕکابەری تێسلا دەکات

بڵاوکراوەتەوە لە: 1/8/2023
هاوبەشیکردنی لە:

کۆمپانیای ڕام پەردەی لەسەر ئۆتۆمبێلێکی پیکاپی کارەبایی لادا کە ناوی ڕام 1500 ڕیڤەلوشنە، کە بە وتەی کۆمپانیاکە بەرزترین مەودا و توانای ڕاکێشان و توانای بارهەڵگرتن و خێرایی شەحنکردنەوەی دەبێت پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2024 دا بڵاوبکرێتەوە،

بارهەڵگرەکە دەرچەیێکی تێپەڕبوونی هەیە کە دەتوانرێت لە نێوان داشبۆڕدی پێشەوە بۆ بۆنیتی پێشەوە بکرێتەوە ، کەل و پەل باربکات کە درێژییەکەی بگاتە 18 پێ. توانای شەحنکردنەوەی مەودای 100 میل لە ماوەی 10 خولەکدا هەیە و دوو ماتۆڕی کارەبایی بۆ دەبڵ ئەکسلەکەی داندراوە.

بزوێنەرەکەی توانای گەورەتر و بەهێزترکردنی هەیە بۆ وەشانە تایبەتەکان و بەرزترەکان. ئۆتۆمبێلەکە دەرگاکانی لە ناوەندەوە بەرەو دەرەوە دەکرێنەوە و هیچ ستوونێکیان نییە، ئەمەش تایبەتمەندییەک کە زۆرجار لە ئۆتۆمبێلەکانی بەرهەمهێناندا نابینرێت.