iqcars-logo
sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

چاوپێکەوتن لەگەڵ ئیبراهیم باجگر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای باجگر بریکاری فەرمی جیلی

بڵاوکراوەتەوە لە: 11/5/2022
هاوبەشیکردنی لە:

بۆچی کۆمپانیای باجگر بڕیاریدا ببێتە دابەشکەری کۆمپانیای جیلی؟

 

کۆمپانیای باجگر و خێزانی باجگر ئەزموونی دەیان ساڵەیان هەیە وەک دابەشکەری ئۆتۆمبێل و بڕیاری هەڵبژاردنی جیلی ئۆتۆ وەک هاوبەش، بڕیارێکی باش بیرکراوە و دروست بوو.

دەستەی بەڕێوبەرانی کۆمپانیای باجگر، شیکاری و پێداچوونەوەیان بۆ ٧ براندی ئۆتۆمبێلی چینی کردووە، پێش ئەوەی بڕاندی جیلی بهێنێتە کوردستان.

هۆکارێکی تری سەرەکی، کوالیتی بەرزی ئەو بەرهەمانە بوو کە جیلی پێشکەشیان دەکات کە بەرهەمەکانی توانای بەرگەگرتنی لە زۆربەی بازاڕەکانی جیهانیدا هەیە.

ئامانجمان پێشکەشکردنی باشترین ئۆتۆمبێلە بە کڕیارەکانمان و دڵنیاین کە جیلی لە چاو چاوەڕوانی کڕیاران دەبێت لە عێراق بگرە زیاتریش.

 

ئایندەی براندەکانی ئۆتۆمبێلی چینی لە عێراق چۆن دەبینن؟

 

داهاتووی براندەکانی ئۆتۆمبێلی چینی لە عێراق گەشاوەیە،هەروەک لە زیادبوونی پشکی بازاڕ ساڵانەدا دەیبینن. هۆکاری ئەمەش تەنها نرخی کێبڕکێیی نییە بەڵکو کوالیتی ئەو بەرهەمانەشە کە

کارگەکانی ئۆتۆمبێلی چینی دەتوانێت ساڵ لە دوای ساڵ بەرهەمی بهێنێت.

گروپی جیلی سەرکەوتنێکی زۆری بەدەستهێناوە لە دروستکردنی بەرهەمی کوالیتی بەرز کە لە زۆرێک لە بازاڕەکانی جیهاندا سەرکەوتوو بووە. ئەمەش بەهۆی وەبەرهێنانی زۆر لە تەکنەلۆژیا و

دیزاین و توێژینەوەکانی کۆمپانیای Geely Group

 

پلانت چییە بۆ ئەوەی جیلی زیاتر بەناوبانگ بێت لە عێراق؟

 

وەک پێشتر وتم هەوڵمان ئەوەیە بەردەوام بین لە هێنانی باشترین بەرهەمەکانی جیلی کە پێشکەشی ئەم بازاڕەی دەکات. جگە لەمەش کۆمپانیای باجگر باوەڕی بە بازاڕکردنی داهێنەرانە وبازاڕکردن

بەشێوازێکی ناوخۆیی هەیە بۆ گەیشتن بە کڕیارەکانمان.

 

ئێوە نەوەی دووەمی بازرگانانی ئۆتۆمبێلن لە عێراق، بەراورد بە نەوەی پێشوو چی جیاوازتان دەبێت؟

 

بەدوای دید و شوێنپێی نەوەی پێشووتر دەکەوین. من دەمەوێت دان بەو ڕۆڵەدا بنێین کە ئەوان لە بنیاتنانی بزنسەکەدا بینیویانە و ڕۆڵی ئێمە بریتییە لە پێشخستنی. ئەمڕۆ ئێمە بە ئەومەبەستە

وەبەرهێنانی زیاتر لەسەر تەکنەلۆژیا و داهێنان و سەرچاوە مرۆییەکان دەکەین.

ئێمە پێمان وایە سەرچاوەی سەرەکی سەرکەوتن ئەو خەڵکانەن کە کارمان لەگەڵ دەکەن و دیدگای ئێمە بریتیە لە بەرەوپێشبردن، ڕاهێنان و دروستکردنی تیمەکانمان کە بتوانن بەیەکەوە کارەکەمان

بەرەو پێشەوە ببەین.

 

ئایا پلانت هەیە لە شارەکانی تر لقی نوێ بکەیتەوە؟


بەڵێ پلانمان هەیە لە ماوەی ٦ مانگی داهاتوودا لقێکمان لە سلێمانی هەبێت و دهۆکیش بەم زووانە بەدوایدا بگەڕێت.

 

جیلی چۆن جیاوازە لە براندەکانی تر؟

 

جیلی وەک کۆمپانیایەکی جیهانی چەندین براندی لە ژێر چەترەکەیدا هەیە – ڤۆڵڤۆ، لینک کۆمپانیا، زیکیر، پۆلیسترار، لۆتۆس، تەکسی لەندەن و هتد.

کۆمپانیای جیلی ئەزمونێکی باشی هەیە لە بواری ئۆتۆمبێل بۆیە زانیاری ئۆتۆمبێل و هاوکاری تەکنەلۆژیای لەگەڵ براندە پێشەنگەکانی جیهان هەیە و ئەوەش جیاوازییەکی گەورەی لەسەر ئەو

بەرهەمانە دروستکردووە کە جیلی پێشکەشی دەکات.

لە هەمووی گرنگتر جیلی ئەمڕۆ لە جاران زیاتر گرنگی بە پێداویستی کڕیارانی دەدات.

هەروەها با ئاماژە بەوە بکەم کە ئۆتۆمبێلەکانی نەوەی نوێ Geely زیاتر لە 90%ی پێکهاتەکانی براندی ئەوروپی و ئەمریکی و ژاپۆنی وەک – Valeo, Bosch, Continental, Magna, SK, Mitsui, و براندە

جیهانییەکانی تری تێدایە

 

ئایا جیلی EV (ئۆتۆمبێلی کارەبایی) دەهێنێتە عێراق؟

 

لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای Geely لە گفتوگۆداین بۆ هێنان و تاقیکردنەوەی هەندێک ئۆتۆمبێلی EV لەم بازاڕەدا. ڕەنگە بەم زووانە چەند ئۆتۆمبێلێکی نمونەیی لێرە لە هەولێر ببینن.

 

چۆن خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن و بەردەستبوونی پارچە بۆ کڕیاران لە عێراق پێشکەش دەکرێت؟

 

وەکو بزنسێک باوەڕمان بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیار هەیە. ئێمە وەبەرهێنانێکی زۆرمان لە براندی Geely کردووە و مانگی ڕابردوو لە ئیڤێنتی پێشکەشکردنی بڕاندەکە

توانیمان پێشآنگایێکی جیهانی، دامەزراوەیێکی گەورەی دوای فرۆشتن و پارچەی یەدەگ پێشکەش بکەین لەگەڵ ئەندازیاری خزمەتگوزاری و تەکنیکاری ڕاهێنراو و تیمی چاودێری کڕیاران بۆ

پشتگیریکردنی زیاتری کڕیارەکانمان.

ئێمە تێدەگەین کە گرنگترین بەش لە خاوەندارێتی ئەوەیە کە خزمەتگوزاری دڵنیایی و کوالیتی و چاودێری کڕیار هەبێت.

Geely وەک کۆمپانیایەک ناوبانگێکی باش پێناسەکراوی دوای فرۆشتن و پارچەی یەدەگی هەیە کە لەسەر بنەمای ئەزموونی جیهانی خۆیانە. ئەوان بڕی ئەو پارچانە دیاری دەکەن کە دەبێ بۆ

ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی هاوردەکراو دابین بکرێن و هەڵبگیرێن. وەک دابەشکەرێک پابەند دەبین بە هەموو پرۆسەکانەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە دەتوانین خزمەت بە کڕیاران بکەین بەو پارچانەی

کە ئۆتۆمبێلەکانیان پێویستی پێیەتی.


دەتوانن گەرەنتی جیلی ڕوون بکەنەوە؟

 

کۆمپانیای جیلی گەرەنتی ٥ ساڵ یان ١٥٠ هەزار کیلۆمەتر پێشکەش بە هەموو کڕیارێکی ئۆتۆمبێلی جیلی دەکات. ئەم گەرەنتییە بزوێنەر و گێڕ و ئەکسل و ئەیرباگ و سیستەمی سووتەمەنی و هەموو

پارچە کارەباییەکان دەگرێتەوە. ئەمە گەرەنتییەکی گشتگیرە کە ئەزموونی خاوەندارێتی ناوازە و ئارام بۆ هەموو کڕیارێکی کۆمپانیای جیلی مسۆگەر دەکات.

جگە لەوەش کۆمپانیای Geely گرەنتی 1 ساڵ یان 20,000 کم یش دەدات لەسەر هەر پارچەیەکی نوێ کە لە لایەن پارچەی یەدەگی Geely کڕابێت.

 

ئایا خاوەنەکانی پێشووی کۆمپانیای جیلی دەتوانن لە سەنتەری خزمەتگوزارییەکەت خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن؟

 

بەڵێ ئێمە بەخێرهاتنی هەموو خاوەن جیلی دەکەین بۆ جیهانی نوێی جیلی، تکایە سەردانمان بکەن و دەرفەتێکمان پێ بدەن بۆ خزمەتکردنتان.

 

ژیانێکی خۆش، جیلی لێبوخوڕە.