iqcars-logo
sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

وێنەی نوێی کیا پیکئابی تەواو نوێ بڵاو دەبێتەوە لە ئینتەرنێت

بڵاوکراوەتەوە لە: 11/3/2022
هاوبەشیکردنی لە:

چەند وێنەیێکی نوێ بڵاو کراونەتەوە لە ئینتەرنێت کە ئۆتۆمبێلی پیکئابی داهاتووی کیا نیشان دەدەن.

وە ئۆتۆمبێلەکە لەسەر ڕێگا گشتیەکان وێنەیگیراوە ڕەنگە دیارترین تایبەتمەندییەکانی بەکارهێنانی هەمان شاسی بێت کە ئۆتۆمبێلی جۆری Mohave SUV ی هەیەتی، لەگەڵ کابینەیەکی دوو کەسی کە دوورییەکی نایابی هەیە لە زەوی.

شایەنی باسە کیا مۆهاڤێ بە بزوێنەرێکی 3.0 لیتری بە سیستەمی دەبڵ ئەکسڵ و گێڕێکی ئۆتۆماتیکی 8 خێرایی بەردەستە و ئەمەش ڕەنگە بزوێنەرێکی نایاب بێت بۆ بارهەڵگرێکی کۆری کە ڕکابەری تۆیۆتا هایلۆکس و فۆرد ڕەنجەر دەکات ، بەڵام تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەک لەسەر بەکارهێنانی ئەم بزوێنەرە لە پیکاپی نوێدا نییە.