iqcars-logo
sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

وێنەی سیخوڕی ئۆتۆمبێلی تەواو نوێی مێرسیدس-بێنزE-Class 2024 بڵاو دەبێتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە: 1/29/2023
هاوبەشیکردنی لە:

بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا کۆمپانیای مێرسیدس-بێنز نەوەی نوێی جۆری E-Class بخاتە بازاڕەوە، بەڵام وادیارە کارەکانی پەرەپێدانی مۆدێلەکە تەواو نەبووە. چەند وێنەی نوێی سیخوڕی کە لە ئینتەرنێت بڵاو کراوەتەوە، کە تیایدا دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلەکە لە ژێر تاقی کردنەوە دایە وە پێشەوە و دواوەی داپۆشراوە.

چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاری گەورە لەناو کابینەکەدا ڕووبدات چونکە E-Class نوێ هەندێک تایبەتمەندی لە EQE وەرگرێت، لەنێویاندا شاشەی گەورەی سەر کۆنسۆلی ناوەڕاست. سەرچاوەکان دەڵێن شاشەیەکی 11.9 ئینجی C-Class لەسەر E-Class نوێ ستاندارد دەبێت، لەکاتێکدا OLED 12.9 ئینج کە لە S-Class بینراوە وەک بژاردەیەک بەردەست دەبێت.