لە کاتێکدا ئێوە بەناوبانگترین براند لە عێراق دەفرۆشن، جگە
لە کێشەی کەمی ئۆتۆمبێل، ئایا ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەکی تر دەبنەوە؟
بەڵێ ئێستا تەکنەلۆژیای نوێی ئۆتۆمبێلی هایبرید و کارەبایی لە سەرانسەری جیهاندا ناسراوە زۆرێک لە کڕیاران پرسیار دەکەن دەربارەی تایبەتمەندی زیاتر و کەی مۆدێلی تر بەردەست دەبێت.
چ خزمەتگوزاریێکی تۆیۆتا جیاواز ترە لە براندەکانی تر؟
ئێمە چەندین بنەمامان هەیە لەگەڵ کڕیاران، شوێنکەوتنی کڕیار لە وەرگرتنەوە تا گەیاندن و لە هەمووی گرنگتر متمانە و ڕازیبوونی کڕیار، هەموو گەرەنتیەکان و هەموو بانگهێشتکردنەوەکان لەلایەن بەرهەمهێنەرەوە جێبەجێ دەکەین و ڕاهێنانی زیاتر بە تیمەکانمان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی تەکنیکاری لێهاتوویی بەرز.
پێت وایە کەی کێشەی گەیاندنی ئۆتۆمۆبێل ئاسایی دەبێتەوە دووبارە؟
لە ماوەی ساڵی نوێدا باشتر دەبێت و بڕیاریش وایە ستۆکی زیاتر بۆ براندەکەمان بەدەست بهێنین.
پێت سەیرە ئۆتۆمبێلی هایبرید زۆر بەناوبانگە لە عێراق بەتایبەت
بە هۆی ئۆتۆمبێلی کۆرۆلا کرۆس؟
نەخێر، چونکە ناوی کۆرۆلا زۆر بەناوبانگە و هایبرید لە بازاڕی عێراقدا قبوڵکراو بوو، وە خەڵک لە گرنگی هایبرید تێگەیشت بەتایبەتی دوای زەقبونی کێشەی ژینگە و گۆڕانی کەش و هەوا.
پێت وایە خەڵک مۆدێلی تری تۆیۆتا بە تەکنەلۆژیای هایبرید بکڕن؟
بەڵێ ئێستا خواستێکی باشمان لەسەرHIGHLANDER و Camry هەیە.
جیهان مۆتۆرز مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە بزنسی تۆیۆتا،
تا چەند ئەو مێژووە کاریگەری هەبووە بۆ ئەوەی تۆیۆتا ببێتە بەناوبانگترین براند لە
عێراق؟
ئێمە لە ساڵی 1998 دەستمان پێکرد بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی نوێی تۆیۆتا لە عێراق دوای گەمارۆکە، و بە فەرمی لە ساڵی 2004ەوە، تەحەددامان هەبووە، لە فێربوونی کڕیار، گەرەنتی و پارچەی یەدەگی ڕەسەن لە ڕێگەی دروستکردنی پەیوەندی و مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاران بەپێی بەهای براند بۆ ئەوەی جیاوازی دروست بکەین لەگەڵ دەڵاڵەکان، هەروەها باشترکردنی هەموو تایبەتمەندییەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ کڕیارە عێراقییەکان بگونجێت، بۆ ئەوەی لە ئۆتۆمبێلی خەلیجی دوور بکەونەوە.
بیستوومانە کە ڕەزامەندی کارمەندانی کۆمپانیای جیهان مۆتۆرز
زۆر بەرزە بە بەراورد بە کۆمپانیاکانی تر، دەتوانین بپرسین بۆچی؟
کارکردن لە جیهان وەکو کارکردنە لەگەڵ ئەندامانی خێزان، کارمەندان هەست دەکەن یەک خێزانە و هەموو مافێکیان پێدەدرێت بۆ گفتوگۆکردن و گەیشتن بە ئاستی بەرزی بەڕێوەبردن تەنانەت خاوەن کۆمپانیاکەش بە پلەبەرزکردنەوە و ڕێزگرتنەوە.
ئایا کۆمپانیای جیهان مۆتۆرز لە ساڵی داهاتوودا هیچ مۆدێلێکی
نوێی تۆیۆتا دەخاتە بازاڕەوە؟
بەڵێ چاوەڕوانی ئۆتۆمبێلی نوێی تۆیۆتا کراون و ئۆربان کروزەر
دەکەین.