iqcars-logo
sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

example

ئەپڵ یەکەم ئۆتۆمبێلی خۆی دوادەخات

بڵاوکراوەتەوە لە: 12/8/2022
هاوبەشیکردنی لە:

بەپێی قسەی پسپۆڕان، ئەپڵ ئاواتەکانی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی (خۆ لێخوڕ) داهاتووی خۆی کەمکردووەتەوە، بەمەش وادەی نمایشکردنی نزیکەی ساڵێک دوواخست، بۆ ساڵی 2026.

پڕۆژەی ئۆتۆمبێلەکە کە لەناو کۆمپانیاکەدا ناسراوە بە Titan، لە چەند مانگی ڕابردوودا لە دۆخێکی نادیاردا ماوەتەوە، چونکە بەڕێوەبەرانی ئەپڵ لەگەڵ ئەو ڕاستییەدا دەجەنگن کە دیدگاکەیان بۆکردبوو کە ئۆتۆمبێلێکی تەواو خۆ لێخوڕ، بەبێ سوکان و پەیدان(سکلێتەر)، ناتوانرێت بەدەستبهێنرێت لەگەڵ تەکنەلۆژیای ئێستا.

لە گۆڕانکارییەکی گەورەی پڕۆژەکەدا، کۆمپانیاکە ئێستا پلانی دیزاینێکی کەمتر گەورە داناوە کە سوکان و پەیدان (سکلێتەر) لەخۆدەگرێت و تەنها پشتگیری لە توانای خۆ لێخوڕی تەواو دەکات لەسەر ڕێگاوبانەکانی هایوەی.