sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

مێرسیدس بەهێزترین جۆری S-Class نمایش دەکات

clock12/8/2022

کۆمپانیای مارسیدس نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی لە ژێر ناوی -AMG S 63 E Performance 2023 وەک نوێترین پلاگین هایبرید سپۆرت سیدان بڵاو کردەوە. سەرئەنجام بەهێزترین جۆری S-Class ە کە تا ئێستا لەلایەن کۆمپانیاکە دروست کراوە.

پلاگ-ئین هایبرید

بڕبڕەی ئۆتۆمبێلی S 63 E Performance بزوێنەرێکی 4.0 لیتری Biturbo V8 و ماتۆڕێکی کارەبایی لەسەر ئەکسیلی دواوە دانراوە. کۆی بەرهەمهێنانی هێزی 791 ئەسپ و 1430 نیوتن مەتر هێزی زەبر. بەمەش ئۆتۆمبێل سیدانەکە دەتوانێت 96 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ماوەی نزیکەی 3.2 چرکەدا ببڕێت.

ماتۆڕی کارەباییەکە توانای بەرهەمهێنانی 94 هێزی ئەسپی هەیە. لە لوتکەی هێزیدا  188 هێزی ئەسپ بەردەست دەبێت بۆ 10 چرکە. زۆرترین هێزی زەبریشی بریتیە لە 320 نیوتن.مەتر. گێڕبۆکسێکی دوو خێرایی هەیە کە بە خێرایی نزیکەی ١٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەگۆڕێت بۆ گێڕی دووەم.

گێڕێکی ئۆتۆماتیکی نۆ نمرەیی هەیە کە هێز دەنێرێت بۆ سیستەمێکی دەبڵ ئەکسل. ئەکسیلی دواوەی 2.5 پلەی سەڕانەوەی هەیە.

S 63 E Performance کەمێک شەڕانگێزتر دەردەکەوێت لە S-Class ئاسایی. چەمبەری تۆڕەکە کۆمەڵێک دەرچەی هەوای ستونی هەیە. لۆگۆی AMG لەسەر نوکی لووت(پێشەوە) بە تێکەڵەیەک لە کرۆم و ڕەش دانراوە. دەعامی خوارەوە لە کۆتاییەکانی دەرەوەدا دەرچەی گەورەی هەیە. لە دواوە چوار بۆری دواوەی تراپیزۆید بە دیفیوزەر جیا دەکرێنەوە.

لە ناوەوە، شوێنی چوار کەس هەیە. سیستەمی زانیاری و یارییەکانی MBUX گرافیکێکی تایبەتی بۆ کارەکانی AMG و پاوەرتراینی هایبرید داندراوە. هەروەها داتاشۆ ستانداردە. کۆنتڕۆڵەکانی سوکان ڕێگەت پێدەدات لە نێوان چوار دۆخی جیاواز ڕووی سوکاندا هەڵبژێریت.

نوێترین هەواڵەکان

بۆ یەکەمجار لە عێراق: ئۆتۆمبێلی خۆت، ڕەنگی دڵخوازت لەلایەن کۆمپانیای GWM
بۆ یەکەمجار لە عێراق: ئۆتۆمبێلی خۆت، ڕەنگی دڵخوازت لەلایەن کۆمپانیای GWM
clock8/27/2025
سيتم إنتاج 70 نسخة فقط على مستوى العالم، مما يجعلها واحدة من أكثر إبداعات بي إم دبليو حصرية حتى الآن
سيتم إنتاج 70 نسخة فقط على مستوى العالم، مما يجعلها واحدة من أكثر إبداعات بي إم دبليو حصرية حتى الآن
clock5/25/2025
جيلي أوتو تضع معيارًا جديدًا للتميّز في صناعة السيارات العالمية
جيلي أوتو تضع معيارًا جديدًا للتميّز في صناعة السيارات العالمية
clock4/22/2025