sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

BMW ئۆتۆمبێلی 3.0 CSL تەواو نوێ نمایشکرد

clock11/26/2022

کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو ئۆتۆمبێلی New 3.0 CSL ی ڕاگەیاند کە مۆدێلێکی نوێی تایبەتە لەلایەن  M Divisionدروستکراوە .

ڕوکارە پێشەوەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکە نوێترین چەمبەری پێشەوەی هەیە کە بە (تۆڕی گورچیلەیی) بەناوبانگە. کە ئیلهامی لە ئۆتۆمبێلی 3.0 CSL Homage ی ساڵی 2015 وەرگرتووە، وە شێوەیێکی ئەڵماسی هەیە و شێوازێکی تۆڕی (پاقڵاوەیی) لە ناوەڕاستدا هەیە. وە لە چوارچێوەی ئەلەمنیۆمی چەمبەرەکە بە ساتن فینیشینگی بۆ کراوە وە زۆر ڕوونە کە ئەندازیارەکان ئیلهامێکی بەرچاویان لە ئۆتۆمبێلی 3.0 CSL ی کۆنەکە وەرگرتووە. وە تەریشەی پێشەوەی گەورەترین بەڵگەیە بۆ ئەمە، چونکە لە ڕووخسارەوە بە ئەو مۆدێلە دەچێت. هەروەها لە ڕوی کرداریشەوە چالاکە، چونکە بالەکان یارمەتی ساردکردنەوەی بزوێنەر و ستۆپ ئۆتۆمبێلەکە دەدەن. هەروەها بالە هەواییەکانی کە لەسەر چاملخ دانراون، ڕێک گەڕانەوەیە بۆمۆدێلی ساڵانی حەفتاکان.

دیارترین تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلەکە سپۆیلەری دواوەی ئۆتۆمبێلەکەیەتی کە ئۆتۆمبێلی بات مۆبیل(ئۆتۆمبێلی باتمان) دەهێنێتەوە یاد. لۆگۆی M Power ی شێوازێکی ڕیترۆیی کۆنی هەیە، باڵەکەی بەقەد تەواوی دواوەی 3.0 CSL پانە و لایەکانی داخراوە، هەروەک چۆن ئۆتۆمبێلە کۆنەکە 50 ساڵ لەمەوبەر هەیبوو.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی 3.0 CSL بە ڕەنگێکی پاک و خاوێنی Alpine White Uni و گرافیکی M ی تەقلیدی هەیە. بەهێزترین بزوێنەری شەش پستۆنی لەسەر شێوازی هێڵی کاردەکات کە کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو تا ئێستا دروستی کردووە بۆ ئەوەی ئەزموونێکی لێخوڕینی بێهاوتای هەبێت. بزوێنەری دوانە تۆربۆ 3.0 لیتری توانای 553 ئەسپ و 550 نیوتن.مەتر هێزی زەبری هەیە. ئەوەی جێگای سەرنجە، ژمارەی هێزی زەبر لە ڕاستیدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو 100 نیوتن.مەتردابەزیوە بە بەراورد بە M4 Competition و M4 CSL. پێدەچێت ئەوەش لەبەرئەوەی وەشانی تایبەت گێڕی عادی شەش خێرایی بەکاردەهێنێت کە ناتوانێت بەرگەی هێزی زەبری بەهێز بگرێت.

نوێترین هەواڵەکان

BYD و NAT يشاركان في حملة التوعية بسرطان الثدي في العراق – قيادة نحو التغيير بروح المسؤولية
BYD و NAT يشاركان في حملة التوعية بسرطان الثدي في العراق – قيادة نحو التغيير بروح المسؤولية
clock10/30/2025
أحدث إصدارات Jetour: مجموعة هارلم تكشف عن G700 في مختلف مدن العراق
أحدث إصدارات Jetour: مجموعة هارلم تكشف عن G700 في مختلف مدن العراق
clock10/22/2025
نهج العراق — معايير جديدة في عالم السيارات
نهج العراق — معايير جديدة في عالم السيارات
clock10/15/2025