ئۆتۆمبێلی سیدان هەڵبژاردەیەکی سەرەکی بووە بۆ
خێزانەکان و ئۆتۆمبێلێکی گونجاوە بۆ لێخورینی ناو شار ئەگەر گەشتی ڕۆژانەت هەمیشە
لە ناو شاردایە لێرەدا 5 ئۆتۆمبێل دەخەینەڕوو کە دەتوانیت ئەمڕۆ بیانکڕیت.
نیسان ئاڵتیما
ئۆتۆمبێلێکی جۆری سیدان قەبارە ناوەندییە کە تریمی(مواسەفاتی)
جیاوازی هەیە کە دەتوانێت بە پێی پارەی خۆت بیانکڕیت، ئەلتیمای دیزاینێکی مۆدێرن و
دیزاینێکی مۆدێرن و ناوەوەی فراوان و پاڵاوتەی هەیە. تریمی S تایبەتمەندی کوشنی
قوماشی هەیە و شاشەیەکی حەوت ئینج بۆ سیستەمی زانیاری و کات بەسەربردن و سیستەمی دەنگی
شەش بڵندگۆی هەیە. تریمی بەرزتر تایبەتمەندیەکانی وەکو کوشنی چەرم(جلد)ی هەیە، شاشەیەکی
نۆ ئینج بۆ سیستەمی زانیاری و کات بەسەربردن، سیستەمی دەنگی بۆس پریمیۆم و سەقفی پانۆرامای
هەیە.
باشترین ئۆفەرەکانی نیسان ئەلتیما ببینە
تۆیۆتا کامری
بە ئۆتۆمبێلێکی متمانەپێکراو و کەمی سووتەمەنی
و لێخوڕینی ئاسوودەیی ناسراوە. کامری بە چەندین جۆری بزوێنەری چوار پستۆن و شەش پستۆن
بەردەستە، هەروەها سیستەمی هایبریدیش بەردەستە. هەروەها ناوەوەیەکی فراوانی هەیە کە
شوێنی پێنج سەرنشینی تێدایە و سندوقێکی گەورەی هەیە بۆ کەلوپەل. هەڵبژاردەیەکی بەناوبانگە
لەنێو ئەو بەکارهێنەرانەی کە بەدوای ئۆتۆمبێلێکی سیدان جێی متمانە و پراکتیکیدا دەگەڕێن
و ئۆتۆمبێلەکە بەهای دووبارە فرۆشتنەوەی زۆر باشی هەیە.
باشترین ئۆفەرەکانی تۆیۆتا کامری ببینە
ڤۆلکس واگن جێتا
ئەگەر تۆ بەدوای ئۆتۆمبێلێکی ئەڵمانیدا دەگەڕێیت
بەڵام توانای کڕینی BMW
یان Mercedes نییە
ئەوا ڤۆلکس واگن جێتا بژاردەیە بۆ تۆ. بژاردەیێکی بەناوبانگە لەنێو بەکارهێنەران کە
بەدوای ئۆتۆمبێلێکی سیدانی شیک و کارامەدا دەگەڕێن بە ڕۆحی وەرزشی و ئاسوودەیی لێخوڕین
و دیزاینی ئەوروپی ناسراوە. جێتا بە کۆمەڵێک بژاردەی بزوێنەری چوار سلندر بەردەستە.
باشترین ئۆفەرەکانی ڤۆلکس واگن جێتا ببینە
دۆج چارجەر
ئۆتۆمبێلێکی تەواو قەبارەی سیدان و لە ساڵی 1964
ەوە بەرهەم دەهێنرێت، بە بزوێنەرە بەهێزەکانی و ستایلێکی بوێر و ئەکسلی دواوە
ناسراوە. ئۆتۆمبێلەکە بە چەندین بژاردەی بزوێنەری شەش پستۆن و هەشت پستۆن بەردەستە
و ناوەوەیەکی فراوانی هەیە و شوێنی بۆ پێنج سەرنشینی هەیە. هەروەها سندوقێکی گەورەی
هەیە بۆ کەلوپەل. ئۆتۆمبێلەکە ناوبانگێکی زۆری هەیە کە ئۆتۆمبێلێکی ماسولکەییە و لەنێو
ئەو بەکارهێنەرانەدا بەناوبانگە کە بەدوای ئۆتۆمبێلێکی بەهێز و سپۆرتی سیدان دەگەڕێن
باشترین ئۆفەرەکانی دۆج چارجەر ببینە
فۆرد فیوژن
ئۆتۆمبێلێکی جۆری سیدان قەبارە ناوەندییە بە
کارایی سووتەمەنی و سواربوونی ئاسوودە و تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی تەکنەلۆژیا
ناسراوە. فیوژن بە چەندین جۆری سیستەمی بەگەرخەری چوار پستۆن و شەش پستۆن و هایبرید
بەردەستە. فیوژن دەرەوەیێکی سەرنجڕاکێش و شیکی هەیە و بژاردەیێکی بەناوبانگە لەنێو
ئەو بەکارهێنەرانەی کە بەدوای ئۆتۆمبێلێکی سیدانئ پراکتیکی و شیکدا دەگەڕێن.