فۆرد بە شێوەیەکی فەرمی پەردەی لەسەر نەوەی حەوتەمی و نوێی موستانگ لابرد
لە نێو پێشانگای دیترۆیت بۆ ئۆتۆمۆبێل
موستانگ بە پڕفرۆشترین ئۆتۆمۆبێلی سپۆرت دادەندرێت لە جیهان کە بۆ ماوەی ٥٢
ساڵي بەرهەم دەهێندرێت
وە ئۆتۆمۆبێلەکە بە دوو بزوێنەر
بەردەست دەبێت
یەکەمیان هەشت پستۆنی بە هێزی ٤٨٠ ئەسپ وە بە قەبارەی ٥.٠ لیتر
دووەمیان چوار پستۆنی و قەبارەی ٢.٣ لیتر بە جۆری ئیکۆ بوست
بە هەردوو گێڕی تۆماتی و عادی بەردەست دەبێت و وابڕیارە لە هاوینی ٢٠٢٣
بکەوێتە بازاڕەکان.